لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک دوو کرێکار گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری دهۆک، سێ کرێکار لە کاتی کاردا کەوتنەخوارەوە و دوانیان گیانی لەدەستدا.

وڵات ئۆزمانی، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی سێشەممە روویداوە، ئەوەشی بریندارە برینەکەی سەختە.

هەر سێ کرێکارەکە لەکاتی کاردا لە ئەسکەلە کەوتوونەتە خوارەوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.

وڵات ئۆزمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پۆلیس لەسەر هێڵن بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا