ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی نیشتمانی ژنانی عێراق دیاریدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ، بڕیاردرا ڕۆژی 3ی ئازاری هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی نیشتمانی ژنانی عێراق دەستنیشان بکرێت.

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو کۆبوونەوەی یەک لە دوای یەکی کرد، کە یەکێکیان قەرەبووی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجومەن بوو، بە هۆی سەردانی محەمەد شیاع سودانی بۆ نیویۆرک، دواخرابوو بۆ ئەمڕۆ.

لە کۆبوونەوەکاندا، وێڕای دەرکردنی چەندین بڕیار، پێشنیازی ئەنجومەنی باڵای ژنان بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی سێی ئازار وەک ڕۆژی نیشتمانیی ژنان پەسەند کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا