پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارەمین کەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی 129ـی یەکێتی لە شاری کەلار بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاتژمێر 4ـی ئێوارە لە یاریگای شێروانە (مەلعەبە کۆنەکە) بەڕێوەدەچێت و سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواوکراون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵەکەدا ئامادەدەبێت و هاوشێوەی کەرنەڤاڵەکانی پێشووتری لیستی 129 لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، وتارێک پێشکەش بە ئامادەبووان و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.