پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 412 ملیار دیناری وەکو تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئەیلول خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە8ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی عێراق، بڕی 412 ملیار دیناری وەک تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئەیلول خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەکاتێکدا، ڕۆژی چوارشەممە2ی تشرینی یەکەم، بڕی 598 ملیار دیناری وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، ڕۆژی پێنجشەممە3ی تشرینی یەکەم، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە، کە هەینی 4ی تشرینی یەکەم دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ سێشەممە8ی تشرینی یەکەم، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.