پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار لەسەروو 153 هەزار دیناری عێراقیەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە8ی تشرینی یەکەم، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 153 هەزار و 500 دیناری عێراقی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ دووشەممە، جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆخی ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین تاکە هۆکار نییە، کە گاریکەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەبێت، بەڵکو لەئێستادا یەکێک لەهۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ئەوەیە، گروپە چەکدارەکانی عێراق خواستێکی زۆریان لەسەر دۆلار دروستکردووە، لەلایەکی دیکەشەوە بازرگانە سیاسییەکان بۆ تێکدانی بازاڕەکە خواستیان لەسەر کڕینی دۆلارێکی زۆر هەیە.
جەختیشیکردەوە، هیچ مەترسییەک لەسەر نرخی دۆلار نییە و پێیوایە ئەگەر ئیسرائیلیش هێرش بکاتە سەر گروپە چەکدارەکانی عێراق مەترسی لەسەر نرخی دۆلار دروست ناکات.