پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری عێراق قەرزارە و ئامادە نییە داهاتی نانەوتیی رادەست بکات.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی 9 کردووە و بڕی یەک ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی ئەو مانگە رەوانەکردووە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت،”حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 1 ترلیۆن و 200 ملیار دینار قەرزاری حکومەتی عێراقییە” کە دەبێت لە پارەی داهاتی نانەوتی بیداتەوە بەڵام “ئامادەنییە داهاتی نانەوتی رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات و هەرجارە و بڕێکی زۆر کەم کە ناکاتە 20٪ کۆی داهاتی نانەوتی ئەخاتە سەر حسابی بانکی ناوەندی عێراق.”