پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکئاب سووتا و شۆفێرەکەی برینداربوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 07-10-2024، بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار بڵاویکردەوە، “کاتژمێر 3:20 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئۆتۆمبیلێکی پیکئاب لە سەر رێگای کەلار- رزگاریی ئاگری گرت
ئاماژەی بەوەشدا، “دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە سەر ئاگرەکە و لەماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵیان کرد.”
لەبارەی زیانەکانی رووداوەکەوە بەرگریی شارستانیی کەلار رایگەیاند، لە روداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.