پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەغدا بڕی 330 ملیار دیناری بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان خەرجکرد و سبەی پارەکە دەگاتە دەست وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 07-10-2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق پشتڕاستیکردەوە، وەزارەتەکە رەزامەندیی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی 330 ملیار دینار شایستە و مووچەی مانگی ئەیلوولی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان داوە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە سبەی سێشەممە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و بۆ مووچەی مانگی ئەیلوولی ئەو هێزانە خەرجدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی سبەی سێشەممە، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی رۆشنبیری، پلاندانان، کارەبا، ئاوادانکردنەوە، خوێندنی باڵا، پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش ، زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم مووچەی مانگی ئاب (8) وەردەگرن و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دێت.