یەکێتی بۆ گێڕانەوەی ئەو مامۆستایانەی لە میمبەر دوورخراونەتەوە دەستی بە جوڵەکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بڕیاری سەرۆکی یەکێتی هەر مامۆستاتەکی ئایینی لەسنووری یەکێتی لە وتاردان دورخرابێتەوە دەگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی و مزگەوتی پێدەدرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی بەدواداچوون پێکهێندراوە و سەردانی ئەو مامۆستایانە دەکەن کە لە وتاردان دوورخراونەتەوە.

نیاز هەورامانی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیی لە هەولێر بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ” یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە رۆڵی مامۆستایانی ئایینی و جێگە و پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لە کۆمەڵگەدا و بڕیاری یەکێتی و سەرۆکەکەیەتی رێز لە هەموو ئایین و ئایینزاکان بگیرێت”.

لەبارەی ئەو مامۆستایانەی لە وتاردان دوورخراونەتەوە، جێگری مەڵبەندی 3ـی هەولێری یەکێتی ئاشکرایکرد، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لیژنەیەکی بەدواداچوون پێکهێندراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی ئەو مامۆستایانە و دڵنیایی دا لەوەی “هەر مامۆستایەک لە رابردوودا دوورخرابێتەوە لەسەر بیروڕای جیاواز، دەگەڕێندرێتەوە سەر کارەکەی و مزگەوتی پێدەدرێتەوە.”

لە سنووری یەکێتی ئازادی هەیە و مامۆستایانی ئایینی رێزلێگیراون

م. نیاز هەورامانی جەختیکردەوە، “هیچ مامۆستایەک لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و تەواوی ئەو ناوچانەی یەکێتی تێیدا باڵادەستە، لەسەر ووتاردان و رەخنەگرتن لە یەکێتی دوورنەخراوەتەوە و لە سنووری ئێمە ئازادی رادەبڕین هەیە و مامۆستایان پێگە و حورمەتی تایبەتییان هەیە. ئەو مامۆستایەی دووردەخرێتەوە وەزارەت دووردەخرێتەوە، ئەو مامۆستایانەی کێشەی ئەمنییان هەیە و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم لایدەبات، پەیوەندی بە یەکێتییەوە نییە.”

دەسەڵاتی لێپرسینەوە لە مامۆستایانی ئایینی لای وەزارەتە

روونیشیکردەوە، دەسەڵاتی لێپرسینەوە لە مامۆستایانی ئایینی تەنها لای وەزارەتی ئەوقافە و تەنانەت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکانیش دەسەڵاتی لێپرسینەوەیان لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی نییە.

باسی لەوەشکرد، “هیچ مامۆستایەکی ئایینی لە رابردوودا لەسەر دەربڕینی رای جیاواز و بیروڕای سیاسیی لانەبراوە، مەگەر کێشەیەکی کەسی هەبووبێت و هەر مامۆستایەک لە سنووری یەکێتی لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابێت، وەزارەتی ئەوقاد و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم لەگەڵی کردووە، روونیشیکردەوە، یەکێتی پشتیوانیی مامۆستایان دەکات بگەڕێنەوە سەر کارەکەی خۆیان ئەگەر پێشنوێژی و وتارخوێنی بێت.”

یەکێتی چاوی لە بەدەستهێنانی وەزارەتی ئەوقافە لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان

نیاز هەورامانی روونیشیکردەوە، پەیامەکانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەڵەبجە بە راشکاوی ئەوەی روونکردەوە کە یەکێتیی رێزی تایبەت لە مامۆستایانی ئایینی دەگرێت . وەزارەتی ئەوقافیش لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان یەکێک دەبێت لە وەزارەتە سیادییەکان و یەکێتی بە بایەخەوە هەوڵی وەرگرتنی دەدات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا