تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی گشتیی ئیسرائیل لە دانیمارک روویدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی دانیمارک رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، تەقینەوەیەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە دانیمارک روویداوە و رووداوەکە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی 7ـی ئۆکتۆبەر، ئەمەش دووەمین رووداوی هاوشێوەیە لەماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا جیهانییەکان، تەقینەوەکە لە دووری نزیکەی 500 مەتر لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک روویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ترین مۆلەر، پشکنەر لە پۆلیسی کۆپنهاگن بە رۆژنامەی تایمز ئۆڤ ئیسرائیلی راگەیاندووە، “بێگومان ئێمە لێکۆڵینەوە لەوە دەکەین کە ئایا پەیوەندییەک بە تەقینەوەکانی پێنج رۆژی رابردوو هەیە یان نا”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو دەنگەی کە بیستراوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەهۆی تەقەی دەمانچە بووە.”

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 2ـی ئەم مانگە دوو تەقینەوە لە تەنیشت باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک باڵیۆزخانەی گشتیی ئیسرائیل لە کۆپنهانگنی دانیمارک روویاندا و پۆلیسی ئەو وڵاتەش دوو هاووڵاتیی سویدی بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندیی بە تەقینەوەکەوە دەستگیرکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا