ئێران: زایۆنییەکان لە بەرامبەر وەڵامی ئێمەدا دەست بۆ هەر تاوانێک ببەن وەڵامێکی وێرانکەرتر وەردەگرن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەبدولڕەحیم موسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەگەر زایۆنییەکان لە بەرامبەر وەڵامی ئێمەدا دەست بۆ هەر تاوانێک ببەن، بێگومان وەڵامێکی تووندتر و وێرانکەرتر وەردەگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەم 2024 عەبدولڕەحیم موسەوی فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەدا، ئێمە هەر شتێکمان وتووە، بە کردەوەش نیشانمان داوە. لەوانەیە بۆ ماوەیەک دان بە خۆماندا بگرین، بەڵام بێگومان هەموو کات بۆ هەر شتێک کاردانەوەی خۆمان دەبێت.

لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان عەبدولڕەحیم موسەوی وتی، حیزبوڵڵا زەبری بەهێزی لە زایۆنییەکان داوە و بەردەوامیش دەبێت. بێگومان ئەوانەی ئەو کارەساتەیان بەسەر مقاوەمەدا هێنا، باجێکی قورس دەدەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوە دەبینن.

دوای هێرشی 27ی ئەیلوولی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای سەرەکیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت کە کوژرانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەکە و عەباس نیلفرووشان، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی لێکەوەتەوە، لە بەرامبەردا ئێران بە زیاتر لە 180 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و رایگەیاند، 3 بنکەی سەربازیی ئیسرائیلی بەئامانج گرتووە.

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کرد و رایگەیاند،ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد و دەبێت باجەکەیشی بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا