پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەسوکاری چوار زیندانی لەبەردەم دادگای هەولێر گردبونەوە و داوادەکەن زیندانییەکانیان ئازاد بکرێن ،دەڵشێن چەندین جارە وەڵاممان نادرێتەوە و زیندانییەکانمان بێ تاوانن.
ئەمڕۆ دوو شەممە، 7ی تشرینی یەکەم، کەسوکاری ئەو زیندانییانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگای هەولێر ئاماژەیان بەوەکرد، 4 کەسییان بەماددەی 104 قەتل تۆمەتبار کراون،و ئێستا دەرکەوتووە بێ تاوانن و چەندین جارە دەچنە بەردەم دادگا و بەڵام وەڵام نادرێنەوە.
بەپێی قسەی کەسوکاریان باس لەوە دەکەن، کێشەیەکی کۆمەڵایەتیمان هەبووە و چارەسەرمان کردووە ، تەنها کەسێک دانی بە تاوانەکەدا ناوە و ئەوانی دیکە بێ تاوانن.
دەشڵێن، داوا دەکەین حکومەت لەڕێگەی یاساوە کێشەکە یەک لایی بکاتەوە و ئەگەر بێ تاوانن ئەو کەسانە بێنەوە ناو کەسوکارییان.