پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پشتگیری خۆمان ئاراستەی سەرۆكی یەكێتيی نیشــتمانیی كــوردستان ســەرۆك بافـڵ جەلال تاڵــەبانی دەكەین ســـەبارەت بە ڕەتكردنەوەی پڕۆژەی هەژماری من.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وەک کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسان باوەڕی تەواومان بەوە هەیە کە تەنیا بە تەوتینکردنی موچە کێشەی مووچە کۆتاییدێت و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادکای فیدڕاڵی دەکەین بۆ پڕۆسەی بە بانکیکردن لە بانکە حکومییەکاندا.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەنگدانەوەی داخوازییەکانی فەرمانبەرانە لە هەرێمی کوردستاندا.
جەختیشکراوەتەوە لەوەی، پشتگیری ئەو بانگەوازەی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین و داوا لە لایەنەکانی دیکەش دەکەین پشتگیری بکەن، بۆ ئەوەی بە یەکجاری کێشەی پاشەکەوت، لێبڕین، پێنەدان و بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی پێبێت. کەڕۆڵی کاریگەری دەبێت لەکەمکردنەوەی بێکاری و کێشە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکان.