پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عێراق هۆشداری دەداتە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و دەڵێت ،ئەم تاوانانەی دەکرێن بەپشتیوانیی ئیماراتو سعودیە دەکرێن کە تێچوی دارایی شەڕەکەیان گرتوەتە ئەستۆو.
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، ئەمریکا فشارهكانى بۆسەر حکومەتی عێراق زیادکردوە بۆ ڕاگرتنی هێرشە موشەکیی و درۆنییەکانی گروپە چەکدارییە شیعییەکانی سەر بەئێران کە لەڕۆژئاوای ئەنبارەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل دەستیانپێکردوە.
بەپێی سەرچاوەكان حکومەتی عێراق ئەو فشارانەی ڕەتکردەوە و باسی لەوەکردوە، ئەو گروپانە ڕاستەوخۆ سەر بەهێزەکانی حەشدی شەعبی نین، بۆیە کۆنترۆڵکردنیان ئاسان نییە.
لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرپرسانی ئەمریکای ئاگادارکردەوە کە تاکە چارەسەر بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە کۆتاییهێنانە بەدەستدرێژیی ئیسرائیل بۆسەر غە،ززە و لوبنان.
لەلایەكی دیكەوە ئەبو، ئالا وەلائی ئەمینداری گروپی سەیدو شوهەدای عێراق کە یەکێکە لەگروپە چهكدارهكانى حەشدی شەعبی لەیەکەمین ساڵیادی هێرشەکانی چەکدارانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023،پەیامێکی بڵاوکردوەتەوەو دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا بۆ جیهانی سەلماند، ئیسرائیل ڕژێمێکی بەتاڵە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،ئەم تاوانانەی دەکرێن بەپشتیوانیی ئیماراتو سعودیە دەکرێن کە تێچوی دارایی شەڕەکەیان گرتوەتە ئەستۆو ڕژێمی ئیسرائیل بۆ تاوانکارییەکی سەر شێتانە هاندەدەن.
لە پەیامەکەدا هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی عەرەبی و دەڵێت دەسەڵاتدارانی عەرەب کە هاوپەیمان و شوێنکەوتەی سعوودیەن، بەرپرسیارن لەو خوێنڕێژییەی هەیە، هەربۆیە دەبێت بزانن کە لە سزا پارێزراو نین.