پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ڕاگرتنی گەشتەکانی وتەبێژی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەستیان پێ کردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2024، جەعفەر یەزەرلو، وتەبێژی رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئێرنای ئێرانی راگەیاندووە، گەشتە ئاسمانییەکان لە کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردووەوە دەستیانپێکردووەتەوە، بەپێی بەرنامەی سەرەتایی گەشتەکان جێبەجێ دەکرێن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2024، بەرپرسانی ئێران هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ژمارەیەک فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتەیان راگەیاند.
بەگوێرەی هەوڵێکی ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی مەترسییەکانی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئەو وڵاتە و کۆتوبەندەکانی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران.
جێی ئاماژە پێدانە، ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئیسرائیل رایدەگەیەنن، بێدەنگ نابن بەرامبەر بەو هێرشانەی ئێران و وەڵامیان دەبێت.