یەکێتی فەرمانبەران پشتگیری بڕیارەکەی سەرۆکی یەکێتی دەکات بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من

پۆڵەتی پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان هەژماری من رەتدەکاتەوەو پشتیوانی لە بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی دەکەن بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لەبەیاننامەیەکدا، یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، کە پشتیوانی بڕیارە مێژوییەکەی بافڵ تاڵەبانی دەکەین بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من و پشتگیری کردنی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە بانکە فیدراڵییەکانی رافیدەین، رەشید، تی بی ئای.

یەکێتی فەرمانبەران بەناوی سەرجەم فەرمانبەرانەوە دەستخۆشی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بۆ کۆتایی هێنان بە هەژماری من و کارکردن بۆ تەوتینی موچەی فەرمانبەران و پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و کۆتایی هێنان بە دواکەوتنی مووچە، رایدەگەیەنێت: “ئەوە خواستی هەرە زۆری مامۆستا و فەرمانبەران و خانەنشینان و هەموو چین و توێژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە”.

دوێنێ شەممە 5-10-2024 لە سێیەمین مەراسیمی بانگەشەی لیستی 129 ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ناساندنی کاندیدانی لیستەکە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند: ” (هەژماری من) نە هی منە و نە هی ئێوەیە، هەژماری مەسرورە، مووچه‌خۆران ده‌بێت ته‌وتین بكه‌ن نه‌ك هه‌ژماری من”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا