دەزگای ئاسایشی هەرێم: بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی خدران دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکرد، لەماوەی کەمتر لە 15 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی ناحیەی خدران دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ شەممە5ی تشرینی یەکەم، دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند،” شەوی ڕابردوو 4/10/2024 کاتژمێر 9 ی شەو، لە(گوندی كانی سپان)ی ناحیەی خدران، هاوڵاتییەک بەناوی (خالید حەمە سوور) بەهۆکاری مامەڵەی نێوان بکوژ و کوژراو و دروستبوونی دەمەقاڵێ لە نێوانیان بەچەکی جۆری دەمانچە دەکوژرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، کەسی بکوژ پاش ئەنجامدانی تاوانەکە شوێنی ڕووداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکات و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش هەوڵەکان چڕکرانەوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە، پاش 15 کاتژمێر ئاسایشی ڕاپەڕین توانیان بکەری رووداوەکە بەناوی(ش.خ.ح ) لە (چیای کۆسرەت) دەستگیربکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە.

ڕوونیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا