بازرگانی عێراق: بەشی یەک ساڵ بەشەخۆراک لەکۆگاکاندا هەیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەشی یەک ساڵی تەواو بەشەخۆراک بوونی هەیە لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیدا.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی کۆڕبەندی نیشتمانیی بۆ کەرتی تایبەت رایگەیاند، هیچ قەیرانێکی بەشەخۆراک لە عێراقدا بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەک بۆ خۆراکە ماددەکان لە عێراقدا دروستنابێت بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو بەشەخۆراک عەمبارکراوە لە کۆگاکانی وەزارەتدا.

بەپێی پێوەرەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە کەمترین کاریگەری قەیرانی خۆراکی جیهانیی لەسەرە، لە کاتێکدا وڵاتانی جیهان بەدەست سەختی گەیشتن بە کەشتییە خۆراکییەکان بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا دەناڵێنن،لە ئێستاشدا بەهۆی شەڕی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ترس لە قەیرانی خۆراک هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا