پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی راگەیەنراوی وزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم ، کاتژمێر 12ی ئەمشەو کۆتا وادەی کارابوونی فۆڕمی زانکۆلاینە.
دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم پێنج رۆژی بۆ ئەو خوێندکارانە درێژ کردەوە کە تاوەکو ئێستا فۆڕمیان پڕنەکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەگەر خوێندکار بە هەر هۆکارێک نەیتوانیوە فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، ئەوا ئەو دەرفەتەیان لەبەردەستدایە.
ئەوەش خرایەڕوو، دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەربگرن
ئەو وادەیەش کە بۆ خوێندکاران دیاریکراوە 5ی تشرینی یەکەم کاتژمێر 12 ی ئەم شەو دەکات ،هەروەها لەوەش ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەمە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە.