لەماوەی 24 سەعاتدا ئیسرائیل 153 جار هێرشی کردووەتە سەر لوبنان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی فریاکەوتنی حکوومەتی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێردا، سوپای ئیسرائیل 153 جار هێرشی کردووەتە سەر لوبنان.

لیژنەی فریاکەوتنی حکوومەتی لوبنان ئاماژەی بەوە کردووە، 153 هێرشی سووپای ئیسرائیلیان لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو تۆمارکردووە، بەمەش ژمارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گەیشتە 8967.

لیژنەکە ئاشکرای کردووە، سووپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بەعلبەک و گوندی میماس لە لوبنان.

دەشڵێت: هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی ئیسرائیل، بۆ سەر ڕیڕەوی ئاوی لیتانی لە ناوچەی گوندی میماسی لە باشووری لوبنان بووە.

رۆژێک دوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئۆردووگا جوونشینەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە، لە ساڵی رابردوو، حیزبوڵڵای لوبنان وەکو پشتیوانییەک بۆ بزووتنەوە فەلەستینییەکە، دەستی بە هێرشکردنە سەر پێگەکانی سوپای ئیسرائیل لەنزیک سنووری لوبنان کرد.

لە چەند هەفتەی رابردوودا ئیسرائیل سەرنجی خۆی لەسەر غەززەوە بۆ سەر باشووری لوبنان گۆڕیوە و گورزی گەورەی لە حیزبوڵڵا داوە، لەوانەش کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی و چەندین فەرماندەی دیکەی باڵای بزووتنەوەکە.

1ی ئەم مانگە، ئیسرائیل رایگەیاند دەستی بە هێرشی زەمینی بۆ سەر باشووری لوبنان کردووە.

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لە 8ی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی دوو هەزار کەس کوژراون و نۆهەزار و 384 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە گوێرەی ئامارەکانی حیزبوڵڵاش، تاوەکو ئێستا لانیکەم 26 سەربازی ئیسرائیلی کوشتووە و سێ تانکیشی تێکشکاندووە.

پێش هێرشە زەمینییەکە، لانیکەم 874 کەس لە دیوی لوبنان کوژرابوون و نۆ هەزار و 384ی دیکەش بریندارببوون کە زۆربەیان چەکداری حیزبوڵڵا و بەشێکیشان خەڵکی سڤیل بوون.

لە دیوی ئیسرائیلیش، 35 سەرباز و پۆلیس و 27 کەسی سڤیل کوژرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا