بافڵ جەلال تاڵەبانی: كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو. قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئێمە لە کەرکوک بووین، ئەو شارەی سەرۆك مام جەلال بە “قودسی کوردستان” ناوی دەبرد و نازناوی شاری پێکەوەژیانی پێبەخشی، لەو پێناوەشدا هەوڵی زۆریدا تاوەكو هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

دەشڵێت، حەوت ساڵ لەمەوبەر ئێمە سەرکردەیەک، باوکێک و نیشتمانپەروەرێکمان لەدەستدا کە ئەویش سەرۆک مام جەلال بوو. قوربانیدان و دیدگای ئەو بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، دیموکرات و ئاوەدان بەردەوام ئیلهاممان پێدەبەخشێت.

سەرۆکی یەکێتی باس لەوەشدەکات، لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم هەڵبژاردنە گرنگەش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لە خزمەت، خۆڕاگری و ئەرکی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکاتەوە. یەکێتی ئێستا بەهێزترە و كاری زیاتر دەكات تاوەكو هەموو دەنگێك ببیسترێت و هەموو كەسێك لە خۆشگوزەرانیدا بێت، ئێمە كار بۆ بەدیهێنانی ئەو داهاتووە دەكەین كە سەرۆك مام جەلال خەونی پێوەدەبینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا