پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پاڵپشتیکردنی کۆمیسیۆن، شەش ڕۆژ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە 3 ی تشرینی یەکەمی 2024 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانێكی وەزاری دەرکرد و تێیدا هاتووە؛ سەبارەت بە دیاریکردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێککەوتی (20-10-2024)، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کۆمیسیۆن، لە ڕێککەوتی (15-10 تا 21-10)ی ئەم ساڵ، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوو دەبێت.
لە فەرمانەکەدا وەزارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پشووەکە سەرجەم قوتابخانە حکوومی، تایبەت و نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەوە، بەبێ جیاوازی، هەروەها ڕۆژی (22-10-2024) دەوامی خوێندنگەکان دەست پێدەکەنەوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.