پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 3 ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، ” ئێستا سەردەم سەردەمی سەرۆك بافڵ تاڵەبانیە و سەرکردایەتی قۆناغێکی زۆر گرنگ و هەستیار دەکات و ئەم پرۆسەیە پاڵپشتی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لەگەڵدایەو شۆڕشێکی دیکەی نوێیە بۆ مەدەنیکردنی کاری حزبایەتی و دوورخستنەوەی حزب لەکاروباری دەوڵەت”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
حزب و رێکخراوی سیاسی ، ئامرازی گەشەپێدانی هزرو بیری هاوڵاتی و پێشکەوتنی بەردەوامی سەردەمیانە و پردی پەڕینەوەی خۆشگوزەرانی و ئارامیە بۆ گەلان .
بەدروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەساڵی 1975 ، کۆتایی هات بەسیستمی تاك حزبی و سیستمی فرەحزبی هێنایە کایەوە ، لەکاری ڕوون و ڕەوای حزبایەتیدا ، هزرو بیرکردنەوەی سەرۆك مام جەلال بوو کە سەرکردایەتی و کادیرەکانی حزب دەبێ خزمەتکاری میللەتەکەیان بن ، یەکێك لەکارە گرنگەکانی حزبایەتیش پەخشکردنی گیانی تەبایی و لێبوردەییە لەناو کۆمەڵگەدا .
نەك وەکو ئێستا هەندێ حزب بووینە کەڵەگا بەسەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، تا ئەو ڕۆژەی دەمرن خەڵك لەنزیکەوە نایان بینێت ، تەنیا لەشاشەکان بەمڕووچۆچی خۆیان نیشانی خەڵك دەدەن و هەموو شتێکیشیان جیایە لەگەڵ خەڵك و لەهاتنە دەرەوەشیان بەسەدان ماشێنەوە ، شەقام و ڕێگە دادەخەن تا تێدەپەڕن .
بازاڕو بازرگانی قۆرخکراوە و دەست بەسەر هەموو کایەکانی ژیانی خەڵکدا گیراوە ، خەڵك هیچی لەدەست نەماوە ، لێرە حزب خاوەنی هەموو شتێكە تەنانەت بۆڕی نەوتفرۆشتنیش هەر بەناوی خۆیانەوەیە .
بەڵام سەرۆك بافڵ ، کۆتایی هێنا بەم سەردەمە ناشیرینەی حزبایەتی ، ئێستا سەردەم سەردەمی سەرۆك بافڵ تاڵەبانیە و سەرکردایەتی قۆناغێکی زۆر گرنگ و هەستیار دەکات و ئەم پرۆسەیە پاڵپشتی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لەگەڵدایەو شۆڕشێکی دیکەی نوێیە بۆ مەدەنیکردنی کاری حزبایەتی و دوورخستنەوەی حزب لەکاروباری دەوڵەت .
سەرۆك بافڵ خۆی بەتەنیا و بەبێ ڕێگەگرتن و شەقام داخستن ، دەچێتە بازاڕ و وەك هەر هاوڵاتیەکی ئەم وڵاتە ، دەچێتە هەموو شوێنێك بۆ ئەوەی بەهەمووان بڵێ سەردەمە نوێیەکە دەستی پێکردووە .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 3 ی هەولێر