بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەڵەبجەوە: زاب خودێ كۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدووهەمین كەرنەڤاڵی ناساندن و بانگەشە بۆ لیستی 129 و كاندیدەكانی لە هەڵەبجە، لەبەردەم یاریگایەكی پڕ لەجەماوەرو هەڤاڵان و لایەنگرانی یەكێتیدا رایگەیاند: “زاب خودێ كۆتایی بەدەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین” هاوكات چاڵنجی مەسرور بارزانی و سەركردەكانی دیكەی كوردستانی بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێك كرد.

راشیگەیاند: “ئەوكاتەی سەرۆك مام جەلال لەژیاندا بوو كوردستان بەهێز بوو، نەیارەكانمان وایاندەزانی دوای سەرۆك مام جەلال یەكێتی كۆتایی دێت، هەرچەندە چەندین حزب لەیەكێتی جیابوونەوە، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر بەبەهێزی مایەوە، لەناو یەكێتی ئێستاشدا كوتلەو تەكەتولات نەماوە”.

ئەوەشی راگەیاند: “هۆكاری نەهاتنی مووچە ئەوەیە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەیەوێت مووچە لەبانكەكانی خۆیانەوە بدرێت، هەرچەندە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كێشەی بودجەی لەبەغدا چارەسەر كرد، بەڵام ئەوان نەیانهێشت، چونكە دەیانەوێت بچێتە گیرفانی خۆیانەوەو گیرفانی لێپڕكەن”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا: “با مامۆستایانی ئاینی چاودێربن بەسەرمانەوەو دینەكەمان بپارێزن یەكێتیش بەهەموو هێزییەوە پاڵپشتیان دەكات، یەكێتی وەك ئەوان مامۆستایانی ئاینی لەمزگەوتەكان دوورناخاتەوەو وەزیرێكی ئەوقافیش دادەنێین كە خودا بناسێت”.

وتیشی: “17 ساڵ و نیوە پۆستی سەرۆكوەزیرانی هەرێم لای حزبێكە، با ئیتر كاك مەسرور بارزانی و وەزیرەكانی پارتی خانەنشینییەكانیان لەهەژماری من وەربگرن”.

لەكۆتایی پەیامەكەشیدا روویكردە جەماوەری ئامادەبوو و رایگەیاند: “سەركردەی حزبەكانی دیكە ناتوانن وەك من راستەوخۆ قسەتان لەگەڵدا بكەن، بۆیە چاڵنجی مەسرور بارزانی و سەركردەكانی دیكەی كوردستان بۆ ئەنجامدانی دیبەیتێكی كراوە دەكەم لەهەر شوێنێك كە بیانەوێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا