پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆشکی سپی ئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە لەوەی ئێران بەنیازە هێرشی مووشەکی بکاتە سەر وڵاتەکەی ،دەشڵێت، هەر هێرشێکی لەو جۆرە بۆ ئێران دەرئەنجامی “تووند”ی دەبێت.
کۆشکی سپی ئاشکرایدەکات، ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی هێرشێکی مووشەکیی بالیستی بکاتە سەر ئیسرائیل، و دەڵێت هەر هێرشێکی لەو جۆرە بۆ ئێران دەرئەنجامی “تووند”ی دەبێت.
هاوکات، دانیێڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئسیرائیل پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەمریکا ئێمەی ئاگادارکردووەتەوە کە ئێران بە نیازە هێرشی مووشەکی بکاتە سەر ئیسرائیل.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێک ئامادەیە.
جێی ئاماژە پێدانە، مانگی نیسانی ئەمساڵ لە کاتێکدا ئێران زیاتر لە 300 مووشەک و درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کرد بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بە هاوکاری ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا و هاوپەیمانان زۆرینەیانی خستەخوارەوە.