ئیتر بۆ دواوە ناگەڕێینەوە ، لە شوێنێک ناوەستین ، شەمەندۆفەری یەکێتیی بێ وچان بەرەو پێشەوە دەروات تا دەگاتە دوا مەنزل کە مەنزڵی حکومەتێکی تازەی بەرپرسیار و خزمەگوزار و مووچەدەرە نەک (مووچەخۆر).
لەم رێیەشدا هەموو بەربەستەکان دەروخێنین و تەختدەکەین ، هەموو بێدادی و بێرێزی و بێزارییەک چارە دەکەین.
کابینەی دوای ئەمە هەر بەژمارە دەیە، دەنا شتێکی جیاواز دەبێ،. شتێک دەبێت بۆ هەرێمێکی سەرتاسەری تازە و وێستگەیەکی نوێ دەبێت لە ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان حکومەتێکی سەوز و ئاوەدان کە وەک سەرۆک بافل وتەنی، خزمەتکاری خەڵکەکەی خۆمان دەبێت،
لاوەکانمان لە دەستی ڕاناکەن و خاکەکەی هەڕاج ناکرێ و داهاتەکەی بۆ گیرفانی بنەماکەیەک قۆرخ ناکرێت و نەوت و گازەژەی بە نرخی هەرزان نافرۆشرێت.
بۆ ئەمە جگە لە پشتیوانی گەل و دەنگی گەل هیچ سەرمایەیەکمان نییە. ئەوی هەیە گەلێک شایان و سەربەرزە کە هەمووشتێک بەو سەردەخەین.
ستران عەبدوڵڵا