سێو لەتكردنەكەی بارزانی

ئەیانووت ئەو سێوەی كە بەدەست بارزانیە و لەتی ئەكات ئەوە خاكی عێراقەو بارزانی بەشە خاكەكەی كورد لە بەشەكانی تر لێ دەكاتەوە و دەوڵەتمان بۆ دروست دەكات ،دەوڵەتی چی و خەونی چی، بینیمان چی ڕویدا!؟

نەك دەوڵەتیان بۆ دروست نەكردین بەڵكو %51 خاكەكەشیان دۆراندین ، ئەمە سیاسەتە حەكەیمانەكەتانبوو؟ ئەی ئێوە نەتان ئەوت حساب بۆ یەك كەس ناكەین و ئەوەشی هێرش بكاتە سەر خاكمان دەستی ئەبرین !كوا دەستی كێتان بڕی؟ ئەی ئێوە نەبوون بەبێ بەرگری و تەقاندنی فیشەكێك شەنگالتان چۆڵكرد و ڕادەستی حەشدتان كرد.

هەموو دونیا تكاو ڕجای لێ كردن كاكە كاتی ڕیفراندۆم نیە، دۆخەكە ئەوە ناخوازێت و دوای خەن ، بەڵام ئێوە هەر سواری قسەی خۆتانبوون و بەقسەی كەستان نەكرد,ئێستاش هاتووەن ئەم و ئەو بە خیانەتكار و خاكفرۆش لە قەڵەم دەدەن، ئەی بۆ ناڵێن كاڵفامی و بێ عەقڵی خۆمان بوو كە میللەتەكەی خۆمان بەو دەردەبرد ، بۆ دانی پێدا نانێن كە خوێندنەوەتان بۆ دۆخەكە سەدا سەد هەڵەبوو ؟

بەسە واز لە تۆمەتباركردنی خەڵك بێن و داوای لێبورن لە میللەتەكەتان بكەن، ئیتر چەواشەكاری و فێڵكردن و دابەشكرنی كۆمەڵكا بەس نەبێت !؟ تاكەی دەتانەوێت مێژووی ڕەشی خۆتان بخەنە ئەستۆی نەیارەكانتان؟

ئەی ئێستا كێیە خۆی خستۆتەوە باوەشی عێراق و بە ناوەندی ستراتیژی كوردستانی وەسف دەكات، ئەی ڕیفڕاندۆمات لەچی و عێراقچیەكەی ئێستاتان لەچی؟! چۆن ڕوتان هات ، ئەی كوا خوێنی ئەو هەموو پێشمەرگەیە كە لەسەنگەركان لە پێناو نیشتیمان شەڕیان دەكرد و خوێنیان ئەبەخشی؟ هەمووتان فرۆشت لە پێناو بەرژەوەندی مانەوەتان چەندە ڕو قایم و بێ ویژدانن.

دانا قادر لەیل

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک