قوتابخانەی حاجی پرشنگی شێخ رەشید لە سلێمانی کرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، قوتابخانەی حاجی پڕشنگی شێخ رەشیدی کردەوە.

قوتابخانەی بنەڕەتی حاجی پڕشنگی شێخ رەشید لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلییە و هەموو پێداویستییەکی لە هۆڵی وەرزش و تاقیگەی کۆمپیوتەر و کتێبخانە و رووبەری سەوزایی بۆ دابین کراوە.

زەوی قوتابخانەکە لەلایەن شارەوانی سلێمانی دابین کراوە و لەلایەن بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی پڕشنگی شێخ رەشید دروست کراوە. لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی بنەماڵەی حاجی پڕشنگی شێخ رەشیدی کرد کە بە دروستکردنی ئەم قوتابخانە ناوازەیە خزمەتێکی گەورەیان بە کەرتی پەرەوەردەی هەرێمی کوردستان کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا