پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌شاری به‌غدا به‌شێك له چه‌كدار و لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی دژی وته‌كانی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
چه‌ند ڕۆژێكه به‌شێك له‌لایه‌نگر و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕێگه‌ی هاشتاگێكه‌وه واده‌ی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له‌به‌رده‌م لقی پارتی له‌به‌غدا دیاریكردووه، ئه‌وه‌ش له‌وای وته‌كانی هۆشیار زێباری كه له‌چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا داوایكرد سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق شاری به‌غدا له حه‌شدی شه‌عبی پاكباته‌وه.
به‌رپرسانی پارتی له‌به‌غدا ده‌ڵێن، چه‌كداره‌كانی حه‌شد هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی لقی پارتییان كردووه و ئه‌وانیش داوای ڕه‌وانه‌كردنی هێزی ئه‌منییان كردووه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی لقه‌كه‌یان.
یٔه‌حمه‌د یٔه‌سه‌دی، كه سه‌ركردایه‌تی میلیشیای بزوتنه‌وه‌ی یٔیسلامی عێراق ده‌كات هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر هۆشیار زێباری و ده‌ڵێت “به‌هۆی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه شكۆیان هه‌یه”.
یٔه‌سه‌دی زمانی هه‌ڕه‌شه‌كانی توندتر ده‌كاته‌وه و به‌هۆشیار زێباری ده‌ڵێت “یٔه‌وه‌ی له پیرۆزییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نزیكبێته‌وه، یٔه‌وا له پیرۆزییه‌كانی یٔێمه نزیكبووه‌ته‌وه”.