وەزیری خوێندنی باڵا لە نیۆیۆرک وتارێک پێشکەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی پێنجشەممە د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک، 79یەمین لوتکەی زانستی (MENA FORM) لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک وەک قسەکەری فەرمی و کاراکتەرێکی سەرکەوتوو لەبواری بەڕێوەبردنی قەیرانەکان وتارێک لەبارەی سێکتەری خوێندنی باڵا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات.

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر کەرتی خوێندنی باڵا بەگشتی لە ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و گرنگترین ئەو ڕیفۆرم و چاکسازییانەی ئەمجامدراون بە ئامانجی پێشخستنی سیستمی خوێندن و تێکەڵبون بە ژینگەی خوێندنی نێودەوڵەتی.

ساڵانە لەگەڵ کۆبوونەوە گشتییەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات لووتکەی زانستیش بەڕێوەدەچێت. لوتکەکە ساڵانە کەسانی بڕیاربەدەست، بیرمەند، یاسادانەر و داهێنەر بانگهێشت دەکات بۆ قسەکردن لەبارەی ئاڵنگارییە زانستی و تەکنەلۆژییەکان کە رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە.

کوالێتیی خوێندن، گۆڕانی کەشوهەوا، ژیریی دەستکرد، سیستمی خۆراک لە جیهان، پەروەردەی رەسەن و وزەی خاوێن بەشێکن لەو بابەتانەی لە لووتکەکەدا باس دەکرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا