پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەبارەی دابەشکردنی شایستەی دارایی گەنمی جوتیاران سایلۆی سلێمانی داوایەکیان ئاراستە دەکات.
ئەمڕۆ چوار شەممە،25ی ئەیلوول، سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ وەرزی 2024 گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، سبەینێ پێنجشەمە تاوەکو ژمارەی 861 سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
سایلۆی سلێمانی داواشدەکات و دەڵێت، تکایە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادەبێت، یاخود کەسی ئامادەبوو لە دادنوس وەکالەتی بۆ کرابێتەوە، بە پێچەوانەوە چەکی هیچ کەس نادرێتەوە بە کەسێکی دیکە.
ئەمەلەکاتێکدایە، پێشتر نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند،کێشەی خەرجنەکردنی پارە چارەسەر کرا و جووتیاران دەتوانن سەردانمان بکەن.
جێی ئاماژە پێدانە، ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری دا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت لەکاتێکدا ساڵی پار 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەرگیرا.