پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی ڕۆشنبیری بەبۆنەی دەستپێکردنی وادەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان چەند داواکارییەک ئاراستەی لایەنەکان دەکات.
وهزارهتى ڕۆشنبیریى لهڕاگهیهنراوێكدا نوسیویهتى:بەبۆنەی دەستپێکردنی وادەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی لەگەلی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی ئیرادەی شەرعیەتی پەرلەمانییو تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ بەرچاوڕونی دامودەزگاکانی ڕاگەیاندنو لەپێناو پارێزگاری لەکەشی دیموکراتیو ئازادی ڕادەربڕینو پاکڕاگرتنی ژینگەی میدیایی بەپێویستی چەند خاڵێك بخهینهڕوو.
وهزارهتى ڕۆشنبیریى دهڵێت،پارێزگاری لەکەشوهەوای دیموکراتی لەماوەی هەڵمەتی بانگەشەدا، ئەرکی سەرجەم لایەنە بەشداربوەکان، کاندیدو دامودەزگاکانی ڕاگەیاندنە، بۆیە گرنگە هەمولایەک پابەندی ڕێنماییو وادە دیاریکراوەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بن.
جهختیشدهكاتهوه، گرنگە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆژنامەنوسان پابەندی بنەما ئیتیکیو یاساییەکانی کاری ڕۆژنامەنوسی بنو خۆیان لەپێشێلکردنی ئەو بنەمایانە بەدوربگرن، پێویستە هیچ کەناڵو دەزگایەکی میدیایی نەبێتە سەکۆی بڵاوکردنەوەی گوتاری ڕقو کینەو زمانی زبر لەگەیاندنی پەیامەکانی بەکارنەهێنێتو نەبێتە سەکۆی ناوزڕاندنو تۆمەتبەخشینەوە.
باسى لهوهشكردوه، ڕێزگرتن لەسیمبوڵو پیرۆزییە ئایینیو نیشتمانییو نەتەوەییەکانی هەرێمو تێکەڵنەکردنیان بەهەڵمەتی بانگەشە؛ دەستەبەری پارێزگاری لەئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات.
ئاماژه بهوهشكراوه، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە، زانیاریی چەواشەکراوو چاندنی تۆوی ڕقو کینە، لێکەوتەی مەترسیداری لەسەر گیانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەو ئاسایشی دەروونی تاکو کۆمەڵگە دەبێت.
ئهوهش هاتوه، “بەکارهێنانی منداڵان لەبەرهەمی هونەرییو ئاهەنگو چالاکییەکانی تایبەت بەبانگەشە، پێچەوانەی بنەماکانی مافی منداڵە، هەروەها بەکارهێنانی کەسانی بەخشراو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنو کۆکردنەوەی لایکو ڤیو دژبەری مافەکانی مرۆڤە، ههروهك بەکارهێنانی زمانی زبرو ئەدەبیاتی قۆناغەکانی ڕابردوی ژیانی سیاسیی خزمەت بەبەرژەوەندی باڵای گەلەکەمانو سەرخستنی پڕۆسەی دیموکراتی ناکات، لەبری ئەوە باشترە لیستو قەوارەکان کار بۆ خستنەڕوی بەرنامەی خۆیان لەهەڵبژاردن بکەن”.
باس لهوهشكراوه، “ئیرادەی دەنگدەر ڕێزلێگیراوەو دەستوەردان لەژیانی تایبەتیو ناچارکردنی بەوەی بڕیاری لەڕۆژی دەنگدان ئاشکرابکات، پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە، تێکەڵکردنی گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن بەگوتاری ئایینی، پێچەوانەی گیانی دیموکراتییە، بۆیە گرنگە ئایین بۆ “تەحریم”و “تەجریم”ی بەشداریی هاوڵاتیان لەپڕۆسەی دیموکراتی بەکارنەهێنرێت”.
لهكۆتا خاڵدا وهزارهتى ڕۆشنبیریى ئهوهى ڕونكردوهتهوه، “لەکاتی بانگەشەدا هێرشکردنو سوکایەتی بەدەنگدەرانو دانیشتوانی ناوچەیەکی دیاریکراوو توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە، کاندیدان بەگشتیو ژنە کاندیدەکان بەتایبەتی، پێکهاتە ئایینیو نەتەوەییەکان، پێشێلکاریی یاساو ئیتیکی کاری ڕۆژنامەنوسییە”.