پۆڵهتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ژمارەیەك رێنمایی و سزای بۆ كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد.
لە ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆندا چەند شوێنێكی وەك، فەرمانگە و دامودەزگا حكومییەكان قەدەغە كراوە كە بانگەشەی هەڵبژاردنیان تێیدا بكرێت و هەروەها فەرمانبەر یان ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بۆی نییە پۆستەكەی یان فەرمانگە و داهاتەكەی بخاتە خزمەتی بانگەشەوە، یان بۆ كاریگەری لەسەر دەنگدەر بەكاریبهێنێت.
هەروەها سزای تووندیش بۆ ئەو كاندیدانە دیاریكراوە كە بۆ بانگەشە هێرش بكەنە سەر كاندیدێكی تر، یان بیەوێت لەڕێگەی ترس و تۆقاندنەوە كاریگەری لەسەر دەنگدەر دروست بكات یان هەوڵبدات بەهێز رێگری لە دەنگدەر بكات بۆئەوەی مافی دەنگدانی پیادەبكات یان بەزۆر بۆ لایەنێكی دیاریكراو دەنگی پێبدات یان هەواڵی ناڕاست لەسەر كەسێتی كاندیدەكان بڵاوبكاتەوە و چەك بباتە بنكەكانی دەنگدان یاخود هێرش بكاتەسەر ئەندامی لیژنەكانی هەڵبژاردن لەكاتی كارەكانیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەپێی سزاكان، هەر كەسێك سندوق یان تۆماری دەنگدەران ببات و هەوڵبدان بەهێز دەنگدەر بترسێنێت، ئەوا زیندانی كردن بە ساڵێك یان بە پێبژاردن بە مەرجێ لە 100هەزار دینار كەمتر و لە 500 هەزار دینار زیاتر نەبێت سزا دەدرێت.
سەبارەت بە سەرپێچی لایەنە سیاسییەكانیش كۆمسیۆن ئاشكرایكرووە، ئەگەر دەركەوت هەر لایەنێكی سیاسی یاساكانی كۆمسیۆنی پیشێلكردووە، بە 50 ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
هاوکات، سزای ئەو لایەنە سیاسیانەش دەدرێت ئەگەر بیانەوێت لەڕێگەی هێزەوە ناوچەیەك دابخەن و رێگری لە دەنگدانی دەنگدەران بكەن.
ڕوونیشیكراوەتەوە، لە رۆژی دەنگدان، بانگەشە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.