پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەنتەری میترۆ داوا لە هاوپەیمانی و قەوارەی سیاسی و بەربژێرەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، لە هەڵمەتەكانیاندا بۆ هەڵبژاردن رێز لەو رێساو هەڵسوكەوتكردنەی كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەندی كردووە بگرن و دووربن لە بەكارهێنانی زمانی رقوكینە و ترساندن و هاندانی توندوتیژی و سڕینەوەی ئەویدی جیاواز و چەواشەكردنی زانیاری.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رۆژی سێشەممە رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، 25ی ئەیلوول بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات.
یاساو رێسكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەوەی رێكخستووە كە لایەنە ركابەرەكان لە لێدوان و كۆڕوكۆبوونەوە، دەرخستنی بەرنامەكان، بەبێ بەربەست و ئازادبن، بەڵام پابەندی ئەو چوارچێوەیە بن كە بۆیان دانراوە، تا وەك تاوانی هەڵبژاردن تۆمارنەكرێت.
دەزگاكانی راگەیاندن ڕۆڵێكی گرنگ و سەرەكی دەگێڕین لە بڵاوكردنەوەی زانیاری و دروستكردنی دیالۆگی بنیاتنەر و فرەڕەنگ تا هاوڵاتیان بڕیاری دروست بدەن، دەنگدەری هەرێمی كوردستان خۆشحاڵدەبن كە میدیای لایەنە ركابەرەكان لەبری تانە و ناوزڕاندن، بانگەشەكانیان بكەنە دەرفەتێك بۆ رێزگرتن لەپیشەكەیان و ئازادی بیروڕای سیاسی .
سەنتەری میترۆ داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات، بە تەواوی پابەندبن بە میساقی شەرەفی پیشەیی لەلایەك و ڕێسا و یاساكانی ڕێكخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە لایەكی تر، خۆبەدووربگرن لە ناوزڕاندن، بوختانكردن، یان سوكایەتیكردن بە هەریەكێك لە لیستەكان یان كاندیدەكان و یان هەر بابەتێك كە ببێتە ئامرازێك بۆ فشار و تۆقاندن، لە رێگەی روماڵكردنێكی پیشەیی و دادپەروەرانەی هاوسەنگ و بابەتیانە، هاوڵاتیان هانبدات بۆ چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان كە ئامرازێكی بەشداری هاوڵاتیانە لە بڕیاری سیاسیدا.
سەنتەری میترۆ داوا لە هاوپەیمانی و قەوارەی سیاسی و بەربژێرەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، لە هەڵمەتەكانیدا بۆ هەڵبژاردن رێز لەو رێساو هەڵسوكەوتكردنەی كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق پەسەندی كردووە بگرن و دووربن لە بەكارهێنانی زمانی رقوكینە و ترساندن و هاندانی توندوتیژی و سڕینەوەی ئەویدی جیاواز و چەواشەكردنی زانیاری.