چین بۆ ھاووڵاتیانی: بە زووترین کات ئیسرائیل بەجێبھێڵن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی رەوشی ئەمنی وڵاتەکە، چین داوا لە ھاووڵاتیانی دەکات بە زووترین کات ئیسرائیل بەجێبھێڵن.

باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەوشی ئەمنی بە درێژایی سنوری نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەھۆی پێکدادان و بۆردوومانە بەردەوامەکانەوە زۆر ئاڵۆزە و رەوشی ئەمنی لە ئیسرائیلیش ئاڵۆز و مەترسیدارە و پێشبینی ناکرێت، بۆیە داوای لەو ھاووڵاتییە چینیانە کردووە کە لە ئیسرائیلن، بە زووترین کات بگەڕێنەوە یان خۆیان بگەیەننە شوێنێکی ئارام و پارێزراو.

ئەو ھۆشدارییەی چین بۆ ھاووڵاتیانی ھاوکاتە لەگەڵ ھەڕەشەکانی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان بۆ یەکتر، سەرباری داواکاری کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ خۆ بەدوورگرتن لە جەنگی گشتگیر لە ناوچەکەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا