پۆڵەتیک پرێس
دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، کە 48 تانکەری تایبەت بە هەڵگری ئۆکسجین لە سنوری دەروازەی سەفوانەوە هاوردەی عێراق کراوە .
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەکە ئەمڕۆ 16 ی تشرینی یەکەم ئاشکرایکردووە، “ئەو 48 تانکەرە تایبەتە بە هەڵگرتنی ئۆکسجین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا و بەپێی ڕاپۆرتی نەخۆشخانەکان ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەنێردرێت”.
هەر لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ماوەی تەنها مانگێکدا ئەوە 204هەمین بارهەڵگری تایبەت بە ئۆکسجینە کە هاوردەی خاکی عێراق دەکرێت.