ئاوات شێخ جەناب: كەتنمان ناوەتەوە

ئەم بابەتە 50 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت:”حکومەتی هەرێم 500 ملیۆن دۆلاری ‏لەتورکیا قەرزکردووە” و دەشڵێت:”وەزیری دارایی وتی “کەتنمان ناوەتەوە فریامان کەون”‏.

 

شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە ‏دیدارێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: ” کاتێک ئاواتی شێخ جەناب ‏وەزیری دارایی هەرێم سەردانی لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کردووە پێی ‏راگەیاندون “کەتنیان ناوەتەوە و دەبێت فریایان بکەون تا چارەسەری بکەن”
ئێمه‌ش بیرۆکه‌مان داونه‌تێ بۆ چاره‌سه‌ر وتمان ئه‌وه‌ 30 ساڵه‌ ئێمه‌ پێتان ده‌ڵین ‏ئاوا نابێت و ئاوا ڕاسته‌، به‌ڵام ئێوه‌ گوێ ناگرن و ئێستا باجی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن، ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ڕاست بێته‌وه‌ ده‌بێت گوێ بگرن بۆیه،‌ گوێ ‏بگرن ڕاست ده‌بێته‌وه، ‌ به‌ڵام بە پێچەوانەوە کاره‌ساته‌که‌ به‌رده‌وام ده‌بێت”. ‏

 

ده‌شڵێت”حکومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتییه‌وه‌ ‏ چووه‌ 500 ملیۆن دۆلاری له‌ ‏تورکیا قه‌رزکردووه‌ به‌ڕه‌زامه‌ندی تورکیا دواتر ده‌بێت بیداته‌وه”‌، هه‌روه‌ها ‏وتی”ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت به‌کارده‌هێنرێت بۆ گه‌نده‌ڵی که‌ ئه‌مه‌ سه‌روه‌ت و ‏سامانێکی زۆر ده‌بات و به‌هه‌ده‌ری ده‌بات له‌هه‌رێمی کوردستاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ‏نه‌بووایه‌ ئەوا ڕه‌نگه‌ پێویستیشیان به‌ پاره‌ی به‌غداد نه‌ده‌بوو بۆ دابه‌شکردنی مووچه‌، ‏وه‌زیری دارایی پێی وتین” به‌غداد 320 ملیاره‌که‌ نه‌نێرێت ناتوانین مووچه‌ ‏بده‌ین‎.”‎

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک