لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە گەڕاندنەوەی ئەو عومرەکارانەی لە سعودیە گیریانخواردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە گەڕاندنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە ماوەی چەند رۆژێک لە سعودیە گیریانخواردووە کە زیاتر لە دوو ھەزاریان کوردن.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێڵی ئاسمانی عیراق لە سبەینێوە دەستدەکات بە گواستنەوەی ئەو عومرەکارانەی کە لە سعودیە گیریانخواردووە بۆ فڕۆکەخانەکانی عیراق و ھەرێم.

دەشڵێت، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەت چاودەخشێنێتەوە بە ئەو گەشتانەی کە گرفتیان ھەیە بۆ سعودیە تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ ئەوەی گەشتەکان لە بەرژەوەندی گەشتیاران بۆ ئەو وڵاتە رێکبخەنەوە و لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێن.

لەنێو ئەو عومرەکارنەی عێراق و ھەرێمی کوردستان کە ماوەی چوار رۆژە گیریانخواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە، دوو ھەزار و 400 عومرەکاریان کوردن، لەکاتێکدا بڕیار وابوو رۆژی شەممە بگەڕێنەوە ھەرێم.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا