دوای سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتەکەیدا سەرۆک کۆماری ئێران دڵنیایی به‌ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ده‌دات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك کۆماری نوێی ئێران دڵنیایی دەدات و ڕایدەگەیەنێت، لەدوای دەستبەکاربونمەوە، تاران چەکی نەگواستوەتەوە بۆ ڕوسیا.

مه‌سعود پزیشكیان سەرۆك کۆماری ئێران له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، حکومەتەکەی هیچ چەکێکی نەناردوە بۆ ڕوسیا لەدوای ئەوەی لەمانگی هەشتدا ئەو وەکو سەرۆک دەستبەکار بوە.

پزیشکیان دڵنیای دەدات و دەڵێت، دەکرێت لەڕابردودا كاری واكرابێت، بەڵام دەتوانم دڵنیایی بدەم کە لەدوای ئەوەی من وەکو سەرۆک كۆمارى ئێران دەستبەکاربوم، هیچ چەکێک لەئێرانەوە بۆ ڕوسیا نەگواستراوەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، هەفتەی ڕابردوو ئێرانیان تۆمەتبارکرد بەگواستنەوەی موشەکی بالیستیکی بۆ ڕوسیا تاوەکو لەجەنگەکەیدا لەدژی ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت، بەوهۆیەشەوە سزای نوێیان سەپاند بەسەر مۆسکۆو تاراندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا