دڵنیایی لەبارەی دەستەبەرکردنی مووچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووی فەرمانبەران لە عێراق دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دڵنیایی لەبارەی مووچەی ساڵانی 2024 و 2025ـی فەرمانبەرانی عێراق دەدات و دەڵێت “ئەوەی لە میدیاکاندا دەنگۆی لەسەرە” سەبارەت بە دەستەبەرنەکردنی مووچەی فەرمانبەران “بێ بنەمایە.”

ئەمڕۆ دووشەممە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکییدا بۆ رۆژنامەی ‘سەباح’ی فەرمیی حکومەت ئاشکرایکرد، “وەزارەتی دارایی عێراق رووبەڕووی هیچ کێشەیەک نابێتەوە لە دەستەبەرکردنی مووچە تەنانەت ئەگەر نرخی نەوتیش دابەزێت، چونکە مووچە پێشوەختە بیمە دەکرێت، ئەمە جگە لەوەی یەدەگێکی نەختینەی زۆر هەیە کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە حکومەت و دەتواندرێت لە کاتی نائاساییدا سوودی لێ وەربگیرێت.”

جەمال کۆچەر زیاتر وتی، “موچەی ساڵی داهاتووش بەتەواوی بیمە کراوە”، روونیشیکردەوە “حکومەت پلانێکی بۆ زیادکردنی سەرچاوەی داهاتەکانی داڕشتووە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای جێبەجێکردنی پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر بە فەرمانبەران.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کاردەکات بۆ فشارخستنە سەر وەزارەتەکان بۆ باشترکردنی ئەدای کارکردنیان و زیادکردنی سەرچاوەکانیان، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی زیاتری ئابووری.”

کۆچەر ئاماژەی بەوەشداوە، “حکومەت سەرچاوەی دارایی پێویستی هەیە و پلانی هەیە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی پێدانی مووچە، ئەمەش دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران لە سەقامگیری دۆخی داراییان لەمساڵ و داهاتوودا.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا