زیاد جەبار: 16ی ئۆكتۆبەر ئەنجامی كورتبینی بارزانی بوو

پۆڵەتیک پرێس

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی ‏نوسینێکی ئومێد خۆشناو،پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ” ‏ئاشکرایە 16ی ئۆکتۆبەر، دەرئەنجامی کورتبینی سەرکردایەتی کوردستانە ‏لە ‏پێشیانەوە مەسعود بارزانی”‏

 

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆری ‏کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی “کام خیانەت، چۆن کاڵ فامیەک و کێ ملهوڕە؟ ‏فەرمو کاک ئومێد دەستپێشخەری بکە”، ئاماژەی بەوەشکردوە “ئومێد خۆشناو ‏سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان،لە نوسینێکیدا لەبارەی ‏ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر جڵەوی زمان و فامە کەمەکەی خۆی بەرداوە و ‏خۆی و حزبەکەی وەک سەرمەشقی کوردایەتی پیشاندەدات، وەک ئەوەی کورد ‏ئاگای لە مێژووی حزبەکەی نەبێ کە پڕە لە ناپاکی‎!”‎

باسی لەوەشکردوە “ئاشکرایە 16ی ئۆکتۆبەر، دەرئەنجامی کورتبینی ‏سەرکردایەتی کوردستانە لە پێشیانەوە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ‏دیموکراتی کوردستان، کە دەیگوت: “هێند حساب بۆ هیچ کەس ناکەین، چەند ‏دەوڵەت لەپشتمانە، دواتر خۆ ناچەمێنین”،بەڵام شکا نەک چەما لەگەڵ خۆشی سەد ‏ساڵ خەونی کوردی بردە دواوە‎.‎

نوسیویشیەتی، “بەر لە هەموشتێک ،سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتی نیشتیمانی ‏کوردستان لە مەڕ ڕووداوەکانی 16ئۆکتۆبەر زۆر ڕوون و ئاشکرایە بەر لە ‏کۆنگرە و ئێستاش داوادەکەین لیژنەیەکی سەربەخۆ دروستبکرێت، لێکۆڵینەوە لە ‏ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و پێشینەی روداوەکان و دەرئەنجامەکانی بکات‎.‎

لە کۆتایی نوسراوەکەشیدا هاتوە “کە ماڵت لەرزۆک وەک تۆڕی لۆکز بو باشترە ‏نەک بەرد وردەلمیش نەگریتە شورای بڵندی خەڵک، ئەگەر چی دەزانین مرۆڤێک ‏و حزبێک شانازی بە خیانەتی 31ی ئابەوە بکات، دودڵنەبێت لە تەسلیمکردنی ‏شەنگال، هەمو شتێکی لێدەوەشێتەوە‎”.‎

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا