قوباد تاڵەبانی پەردەی لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لابرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مۆنیومێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت” لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ شەممە 14ی  9ی 2024 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە خاوەن بیرۆکە و سەرپەرشتیاری دروستکردنی مۆنۆمێنتەکە بوو رایگەیاند: “شەهیدانی رۆژنامەنووسان پاڵەوانی ئێمەبوون و ئازایەتییان لەبیرناکەین و ئەم مۆنۆمێنتە بۆ مانەوەی ناویانە بە زیندوویی و هەوڵێکە بۆ پاراستنی ناویان و ئەرکە پیرۆزەکەیان”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەی 551 شەهیدی رۆژنامەنووس ناویان لەم مۆنۆمێنتەدا تۆمارکراوە، کە دواهەمینیان هەردوو رۆژنامەنووسی ژن (هێرۆ و گوڵستان)ە کە لە سێ هەفتەی رابردوودا لەڕێی عەربەت تیرۆر کران، ئاواتەخوازین ببنە دواهەمین شەهیدی رۆژنامەنووس کە ناویان لەم مۆنۆمێنتەدا تۆماربکرێت.

شوێنی مۆنۆمێنتەکە نزیک سەکۆی ئازادی دەبێت لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، هەروەها ئەم مۆنۆمێنتە بۆ رێزگرتنە لە یادی 551 رۆژنامەنووس، کە لە ساڵی 2003ـوە تا ئێستا لە عیراق و هەرێمی کوردستان شەهید کراون.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەو رێکخراوە ناوخۆو دەرەکیانەی کە کار لەسەر پاراستنی رۆژنامەنووسان دەکەن سلێمانی شوێنێکی ئارامی رۆژنامەنووسانە و کەمترین حاڵەتی توندوتیژی تێدایە بەرانبەریان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا