وەفدێکی عێراق بۆ پرسی مووچە سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، هەفتەی داهاتوو وەفدێكی پەرلەمانی عیراق بەمەبەستی ئاگاداربوون لەدواین پێشهاتەكانی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی گشتی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

عەتوان عەتوانی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند،هەفتەی داهاتوو وەفدەكەی پەرلەمانی عیراق بەسەردانێكی رەسمی دەچێتە هەرێمی كوردستان، بۆ ئاگاداربوون لە دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی ئەم دوایەیی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێم و خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، وەفدەكەی پەرلەمانی عیراق تاووتوێی رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەت دەكات، لەگەڵ ئەو پابەندبوون و گەرەنتیانەی حكومەتی هەرێم داویەتی بە حكومەتی فیدراڵی، تاوەكو لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكات.

جێی ئاماژە پێدانە، هەفتەی رابردوو وەفدێكی وزاری حكومەتی فیدراڵ سەردانی هەولێری كردوو لەگەڵ حكومەتی هەرێم چەند كۆبوونەوەیەكیان لەسەر پرسی دارایی ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا