کەمال موسلیم: دوای تەواوکردنی رێکارەکانی بانک پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی عێراق نزیکەی 150 ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکردووە و پارەکەشی کردووەتە چەک. وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی بانک، پارەکە دابەش دەکەن.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم هەفتەیە ئەگەر رێکارەکانی بانک تەواو بکرێت، ئەو پارەیەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە دابەش دەکرێت.

9ی ئەیلوول بڕیاری خەرجکردنی پارەکە درا. ئەو بڕە پارەیەی چەکی خەرجکردنی دراوە، بە گوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە: پارێزگای هەولێر 47 ملیار و 373 ملیۆن دینار، سلێمانی و هەڵەبجە 67 ملیار و 841 ملیۆن و پارێزگای دهۆکیش 35 ملیار و 541 ملیار دینارە.

ئەم ساڵ حکومەتی عێراق بڕیاری دا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆکیش 189 هەزار تۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا