پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیێنێت، پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستی وانەبێژان تەواوکراوە و هەفتەی داهاتوو ناوەکان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند: تەواوی داتاکان وردبینی کران و دوێنێ شەو دوای 18 رۆژ کارکردنی بەردەوام کۆتایی هێنرا بە پرۆسەی وردبینیکردن و ڕۆژی دووشەممە 16-09-2024، ناوەکان دەنێردێتە ئەنجومەنی وەزیران و فەرمان بە لیستی ناوەکان دەردەچێت.
بەگوێرەی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
پاش دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست، ئەو مامۆستایانەی هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن مووچەکەیان زیاددەکات بۆ 500 هەزار و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 400 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.