پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دیارترین ئەو یاسایانەی ئاشکرا کرد کە بڕیارە بەم نزیکانە لە دانیشتنەکانی پەرلەمان تاوتوێ بکرێن، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یاسای لێبوردنی گشتی لە سێشەممەی داهاتوو دەخرێتە بەرنامەی کارەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.
عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی بەغداد ئەلیۆم-ی راگەیاندووە، “یاسای لێبوردنی گشتی یەکێکە لەو یاسایانەی کە لە بەرنامەی حکومەتدا رێککەوتنی لەسەر کراوە و لە یەکەم دانیشتنەکانی لیژنەی یاسایی پەرلەماندا خراوەتەڕوو، بۆچوونی ئێمەش ئەوە بوو کە هەموو تاوانەکانی لەخۆبگرێت جگە لە کەیسەکانی تیرۆر، ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دزینی پارەی دەوڵەت، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و سیخوڕی”.
راشیگەیاند، “ئەم تاوانانە هێڵی سوورن و هیچ نوێنەرێک یان بلۆکێک ناتوانێت بەرگریان لێبکات و بیانخاتە ناو یاسای لێبوردنەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای لێبوردنی گشتی، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بخرێتە بەرنامەی کار و پێشکەشی بکرێت بۆ خوێندنەوەی دووەم.