هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتووچۆی سلێمانی بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەدات و رایدەگەیێنێت، لە چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە.

ئەمڕۆ هەینی 13-09-2024، بەرێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 16-09-2024ەوە “چیتر بۆ ھەر کارێکی پەیوەست بە بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بارەگای بەرێوەبەرایەتیمان پێویست بە وەرگرتنی کۆد ناکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانییەوە”.

روونیکردەوە، لەمەودا “ھاووڵاتی دەتوانێت راستەوخۆ سەردانمان بکات بۆ رایی کردنی مامەڵەکەی بێ وەرگرتنی کۆد، وەک نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ھەرکارێکی دیکە لەبەشی مۆڵەتی شۆفێری، تەنھا بەرلەوەی بێتە ژوورەوە، لای عەریزە نوسەکانی بەردەم بەرێوەبەرایەتیمان فۆرمی تایبەت بە مامەڵەی بەشی مۆڵەتی شۆفێری پڕدەکاتەوە و پێویستە سەرجەم بەڵگەنامە رەسەنەکانی (أصلي) پێبێت و راستەوخۆ دێتە ناو بەرێوەبەراتیمان بۆ تەواو کردنی مامەڵەکەی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا