وڵاتێکی ئەورووپی 34 هەزار دۆلار دەدات بەو پەنابەرانەی دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی سوید بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بڕیاری پێدانی 350 هەزار کرۆنی سویدی، کە بەرامبەرە بە 34 هەزار دۆلار، بۆ هەر کۆچبەرێک rاگەیاند کە رازی بێت خۆبەخشانە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و دەستبەرداری مافی نیشتەجێبوونی یاسایی خۆی لە سوید  ئەو ڕەگەزنامەیە ببێت پێشتر بەدەستی هێنابوو .

بڕیارەکە لەژێر رێنمایی حزبی “دیموکراتەکانی سوید” کە حزبێکی راستڕۆی دژە کۆچبەرە دراوە. یۆهان فۆرسێل، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ نوێنەرانی پارتەکانی دیکەی دەسەڵات بەڕێوەچوو، تیایدا پلانی پرۆگرامی “پشتیوانی بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەران” راگەیاند.

سەبارەت بە قەرەبووی ئێستای کۆچبەرێک کە دەستبەرداری مافی نیشتەجێبوون یان رەگەزنامەی خۆی دەبێت و وڵات بەجێدەهێڵێت، بۆ کەسێکی پێگەیشتوو 10 هەزار کرۆن (970 دۆلار)ە و بۆ ئەو کەسانەشی تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە پێنج هەزار کرۆنە و نیوەی ئەو ارەیەیە دەدرێت بە پێگەیشتووان. ئەم بڕیارە بە مەرجێکە بۆ هەر خێزانێک لە 40 هەزار کرۆن زیاتر نەبێت، بەبێ گوێدانە ژمارەی ئەندامانی خێزانەکە. بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتانی عێراق، ئێران، سۆماڵ، ئەفغانستان، و یوگۆسلاڤیاوە هاتوونەتە سوید.

بڕیارەکەی حکومەتی سوید، هاوکات رێگە بەو کەسانەش دەدات کە لە رێگەی پشتگیریی خێزانەوە هاتوونەتە سوید و هەموو تاکەکانی خێزانەکە بەیەکسانی و هەمان بڕ پارە وەردەگرن لەبەرامبەر رازیبوونیان بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

ئامارە فەرمییەکانی ناوەندی نیشتمانیی سوید – SCB، ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی کۆچبەران لە سوید تا ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە نزیکەی 2 ملیۆن و 760 هەزار کەس. کە ئەو ژمارەیە 28%ی دانیشتووانی سوید پێکدەهێنن و زۆربەیان سوورین کە ژمارەیان 244 هەزار پەنابەرە لەو وڵاتە. لە دوای ئەویش عێراقییەکان دێن، کە ژمارەیان 195 هەزار کەسە.

جێگەی ئاماژە بۆکردنە، وڵاتانی ئەورووپی لە ئێستادا یارمەتییە دارایی پێشکەشی ئەو پەنابەرانە دەکەن کە ئارەزوومەندانە و لەسەر رەزامەندی خۆیان وڵاتەکە جێدەهێڵن و دەستبەرداری مافی مانەوەیان دەبن. گەورەترین بڕی یارمەتیی دارایی بۆ پەنابەران لە دانیمارکدایە کە بۆ هەر کەسێک زیاتر لە 15 هەزار دۆلار دەدات، دواتر لە فەرەنسا 2800 دۆلار، لە ئەڵمانیا 2000 و لە نەرویج 1400 دۆلار دەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا