باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: مافی خۆمانە بەرگریی لە خۆمان و سەلامەتیی گیانی کارمەندەکانمان بکەین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی رۆژی سێشەممە سەر دامەزراوە دیبپلۆماسییەکەی لە بەغدا راگەیاند و هۆشدارییدا لەوەی بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی گیانی کارمەندانی مافی خۆیەتی.

وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “رۆژی سێشەممە 10ی ئەیلول هێرش کرایە سەر کۆمەڵگەی پشتیوانیی دیپلۆماسی لە بەغدا کە دامەزراوەیەکی دیپلۆماسی ئەمریکییە و خۆشبەختانە هیچ راپۆرتێک لەبارەی برینداربوونی ئەو کەسانە نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی عێراق چەندین جار پابەندبوونی خۆی بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکا و کارمەندە سەربازییەکانی لە عێراق کە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی عێراق هاتوونەتە ئەو وڵاتە، دووپاتکردووەتەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق لە بەیاننامەکەیدا، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە پارێزگاری لە کارمەندانی دیپلۆماسی و هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بکات و هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە هەر هێرشێک بۆسەر ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییانە بەرزتربکاتەوە. هەروەها جەختیشی لەسەر “مافی ئەمریکا” بۆ بەرگریکردن لە خۆی و پاراستنی گیانی کارمەندەکانی لە هەر شوێنێکی جیهان کردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا