داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی داتاکانی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی نزیکەی 9 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، نزیکەی %43 دابەزیووە.

پێگەی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، کە بڕەكەی هەشت ملیار و 730 ملیۆن و 6 هەزار دینارە.

ئەو داهاتە لە رۆژانی 7 تاکو 13 ئەیلوول تۆمارکراون و تەنها داهاتی نانەوتیین.

هەر بەپێی داتاکەی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر بە رێژەی نزیكەی 43% و بە بڕی نزیكەی 6 ملیار و 790 ملیۆن دینار كەمیكردووە. ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو داهاتی ئەو ناوچانە زیاتر لە 15.5 ملیار دینار بووە.

ئەو داهاتانە لە گەنجینەکانی 1 و 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەرمیان، هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕینە و 28 وەزارەت و دەستە و 109 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین دەگرێتەوە.

پێگەی شەفافیەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کۆکردنەوە و رێکخستنەوەی داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی دامەزرا. ئێستا رۆژانە دەتوانیت سات بە سات لە رێگەی سایتی شەفافیەت، داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین ببینیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا